سەنتەری توێژینەوەی زانستی/ سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەددین-هەولێر هەڵدەسێت بە پێشكەشكردنی ۆوركشۆپی زانستی: (پێشكەوتنی سامانی ئاژەڵ (مەڕ و بزن و مانگا) ئاستەنگەكان و پێشنیاری چارەسەر) لە رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١٣ /١٠/ ٢٠٢٥ كاتژمێر ٩ ی بەیانی لە هۆڵی سیمناری سەنتەری توێژینەوەی زانستی. ئاستەنگەكانی بەردەم بەرهەمهێنانی ئاژەڵ (مەڕ و بزن و مانگا) پێویستی بە چارەسەرێکی گشتگیر هەیە کە پاڵپشتی حکومەتەکان و ڕێکخراوە کشتوکاڵییەکان و پەرەپێدانی ژێرخانی بەهێز و بەرنامەکانی باشترکردنی جۆری ئاژەڵەكان و دابینکردنی هاندانێکی گونجاو بۆ بەخێوكەرانی ئاژەڵەكان لەخۆبگرێت. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی بەرهەمهێنانی ئاژەڵ و بەرزکردنەوەی بەردەوامیی کەرتی کشتوکاڵ و خۆشگوزەرانی بەخێوكەران بەرزکردنەوەی بەرهەمی (مەڕ و بزن و مانگا) لە هەرێمی كوردستان.